کرماشان؛ مەهسا زارعی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا
info1173814
May 27, 2025
1 min read

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مەهسا زارعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مەهسا زارعی و دەسبەسەریان کردووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنییە زانیاریێک لەبەر دەستدا نییە.



