ورمێ؛ جەلال فەرەجی و ڕۆژین خۆران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
- info1173814
- 13 hours ago
- 1 min read

شەوی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، جەلال فەرەجی و ڕۆژین خۆران، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکی "زێوە" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە لە ناوچەی مەرگەوەڕدا گەشتیان لێ داوە.
تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان بێ ئاکام بووە.
پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ١٤٠٤ لە شاری ورمێ، جەلال فەرەجی و دوو خووشکەزای بە ناوەکانی ڕۆژین و ڕەعنا خۆران بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کرابوون.