شنۆ؛ ڕەشید فەقیزادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
- info1173814
- May 19
- 1 min read

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتیێکی کورد بە ناوی "ڕەشید فەقیزادە" خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.
ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتگەلێ کە خراوەتە پاڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.