سەقز؛ بێهرووز فەیزی بە هەشت مانگ بەندکران سزا درا
- info1173814
- Apr 14
- 1 min read
سەقز؛ بێهرووز فەیزی بە هەشت مانگ بەندکران سزا درا
بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "موجتەبا غەفاری" بە تۆمەتی "پڕوپەگاندە دژی حکوومەت لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا" بە هەشت مانگ بەندکران سزا درا.
بەپێی سزای دەرکراو لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە، چوار مانگ لەم سزایە بە پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی گۆڕدراوە و چوار مانگی دیکەشی بۆ ماوەی یەەک ساڵ چووەتە حاڵەتی هەڵپەساردنەوە.
ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٤٣ ساڵە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بێهرووز فەیزی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی سەقز.
بێهرووز فەیزی پیشتریش بانگی ئیتلاعاتی سپای سەقز کرابوو لێپرسینەوەی لێ کرابوو.




