top of page

سەقز؛ ئەمجەد ساڵحزادە پاش چوار مانگ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

  • info1173814
  • 5 days ago
  • 2 min read


ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، پاش چوار مانگ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە لە گرتنگەی شارامفەری سنە و ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی سەقز لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


ڕۆژی ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤ ئەمجەد ساڵحزادە تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی سەقز کە لە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ لە دەسبەسەرکرانی هەروا بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە گرتنگەی شارامفەر سەربە بنکەی سپای پاسداران لە سنە و بڕیاری دەسبەسەرکرانەکەی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرابووەوە.

بە بڕیاری هێزە ئەمنییەکان بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتیی ئەمجەد ساڵحزادە سێ جار درێژ کرابووەوە. ئەمجەد ساڵحزادە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکاندا بوو.


سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.


دۆسییەی پێشووی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و دەرچوونی سزا دژی ئەمجەد ساڵحزادە:


ئەم هاووڵاتییە خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی "چالاکیی تەبلیغی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا و بە پشتبەستن بە یاسای کەمکردنەوەی سزای داسەپاو، سزای ناوبراو بۆ پێبژاردنی سەد و ٦٠ میلیۆن ڕیاڵ سزای نەختی گۆڕدرا.


سزای ئەم هاووڵاتییە کوردە بەپێی برگەی ٤٤٢ بۆ پیبژاردنی سەد و ٢٠ میلیۆن ڕیاڵ سزای نەختی کەم کرایەوە.


ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای ئەمجەد ساڵحزادە بۆ پێبژاردنی سەد و ٢٠ میلیۆن ڕیاڵ سزای نەختی لە لقی ٢ی جیبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە جێبەجێ کرا.


ئەمجەد ساڵحزادە لە ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١دا بانگی ئیتلاعاتی سەقز کرا و پاش ڕۆژێک لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو.


کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢دا لە لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز بەرێوە چوو و ناوبراو بە "چالاکیی تەبلیغی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" تۆمەتبار کرابوو.

 
 
Kurdistan Human Rights Association - Geneva
 
 

Kurdistan Human Rights Association-Geneva (KMMK-G) promotes human rights and human dignity for all, in particular for minorities in Iran. We work with all Iranian national, ethnic, religious and marginalized communities in defense of their rights. 

 
 
  • Telegram
  • Youtube
  • Facebook
  • Instagram
  • Twitter
Useful Links

What we do

Who we are

Kurdistan

News

Contact

© 2024 - Kurdistan Human Rights Association - Geneva

bottom of page