سزای لەسێدارەدانی موشیر عوسمانزادە لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا
- info1173814
- May 15
- 1 min read
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "موشیر عوسمانزادە" خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە لەسێدارەدران سزا درابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی، لە بەندی ٤ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.
ئەم بەندکراوە چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
