top of page

دووهەمین داواکاریی حاتەم ئوزدەمیر، بەندکراوی سیاسی خەڵکی تورکیە بۆ پێداچوونەوە بە دۆسییەکەی لە دیوانی باڵای ئێران ڕەت کرایەوە

  • info1173814
  • May 15
  • 2 min read

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دیوانی باڵای ئیران لە ڕۆژی ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤دا، دووهەمین داواکاریی ئەم بەندکراوی سیاسییەی ڕەت کردەوە و ئەم بڕیارەی بە فەرمی بە پارێزەرەکانی ناوبراو ڕاگەیاند.


یەکەمین داواکاریی پێداچوونەوەی حاتەم ئوزدەمیر لە ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٣ لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران ڕەت کرابوویەوە.


بانەمەڕی ١٤٠٣، ئەم بەندکراوە سیاسییە لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "نەجەف زادە" بە تۆمەتی "موحاربە" بە لەسێدارەدران سزا درا و لە خەرمانانی ١٤٠٣ ئەم حوکمە لە دیوانی باڵای ئێران پشتڕاست کرایەوە.


کۆبوونەوەی دادگای ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ڕۆژی ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لە لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ورمێ بەڕێوەچوو و ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ئەم حوکمە بە شێوەی فەرمی لە بەندیخانەی ورمێ بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.


ڕۆژی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ڕێبەندانی ١٤٠١، حوکمی لەسێدارەدرانی حاتەم ئوزدەمیر، لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی "قاسم مەزینانی"، ڕەت کرایەوە و دۆسییەکەی بە مەبەستی پێداچوونەوە بۆ لقی هاوتەریب لە دادگای شۆڕشی ورمێ نێردرا.


حاتەم ئوزدەمیر، لە ڕۆژی ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری خۆی بە تۆمەتی "بەغی" بە لەسێدارەدران سزا درا و بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حێزبی کرێکارانی کوردستان" بە ٥ ساڵ بەندکرای داسەپاو سزا درا و ئەم سزایە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ بە شێوەی فەرمی بەم هاووڵاتییە کوردە لە بەندیخانەی ورمێ ڕاگەیەندرا.


دانیشتنی کۆتایی پێگەیشتن بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حاتەم ئوزدەمیر، کۆتاییەکانی هاوینی ١٤٠٠ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی خۆی بەڕێوە چووبوو.


حاتەم ئوزدەمیر، لە ڕڵکەوتی ١١ی پوشپەڕی ١٣٩٨ پاش دەرگیریی چەکدارانەی نێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدێران دەسبەسەر کرابوو.


ناوبراو لەم دەرگیرییەدا بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی خومپارە بووراوەتەوە و پاش دەسبەسەرکران بۆ گرتنگەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گواسترابووەوە.


ئەم هاووڵاتییە کوردە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٨ پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گواسترابووەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە.



 
 
Kurdistan Human Rights Association - Geneva
 
 

Kurdistan Human Rights Association-Geneva (KMMK-G) promotes human rights and human dignity for all, in particular for minorities in Iran. We work with all Iranian national, ethnic, religious and marginalized communities in defense of their rights. 

 
 
  • Telegram
  • Youtube
  • Facebook
  • Instagram
  • Twitter
Useful Links

What we do

Who we are

Kurdistan

News

Contact

© 2024 - Kurdistan Human Rights Association - Geneva

bottom of page