جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ڕەزا میری بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قەزەلحێساری کەرەج
- info1173814
- May 15
- 1 min read
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ڕەزا میری" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قەزەڵحێساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە گواسترابووەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
ڕەزا میری پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "مادە هۆشبەرەکان" لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە سزای سێدارە مەحکووم کرابوو.
تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
