بۆکان؛ دووبرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- info1173814
- May 15
- 1 min read
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "عەزیزعەبدوڵڵازادە" تەمەن ٣٣ ساڵ و "ئومید عەبدوڵڵازادە" تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "حوسێن ئاباد" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، عەزیز عەبدوڵڵازادەیان لە شوێنی کارەکەی لە "میراوا"ی بۆکان دەسبەسەر کردووە و ئومید عەبدوڵڵازادەش پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: عەزیز و ئومید عەبدوڵڵازادە
