یووسف ئیسماییلی، بەندکراوی خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی بەندەرعەباس لە سێدارە درا
- info1173814
- May 23
- 1 min read

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سزای سێدارەی یووسف ئیسماییلی، بەندکراوی خەڵكی سەردەشت لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە کوردە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانی پێوەندیدار بە "ماددە هۆشبەرەکان" دەسبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە سزای سێدارە مەحکووم کرابوو.
یووسف ئیسماییلی خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.
تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.