کرماشان؛ مامۆستا ئایەت غوڵامی پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت دەسبەسەر کرا
- info1173814
- Apr 23
- 1 min read
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مامۆستا ئایەت غوڵامی، مامۆستای سونی مەزهەب و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی "محەممەدەلموستەفا" لە کرماشان و مامۆستای قوتابخانەی زانستیی دینی، پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی لقی کرماشان و ئامادەبوون لەم دادگا، دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ئەم مامۆستا ئایینییە پاش بانگکران بۆ حەراسەتی ناوەندی ڕۆحانییەتی کرماشان، بە بڕیاری ئەم ناوەندە ئەمنییە پێش بە پێشنوێژی و چالاکییەکانی لە مزگەوت گیرا.
ئەم مامۆستا ئایینیییە پێشتر چەندین جار بە هۆی پاڵپشتی نەکردن لە هەڵبژاردنەکانی حکوومەت، واژۆی بەیاننامەیێک بۆ مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، دەسبەسەرکرانی مامۆستایان و پێشگرتن لە چالاکییەکانیان، ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران و سووتەمەنیبەران، ڕەخنەگرتن لە بەرپرسانی حکوومەت و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان لەسەر بنەمای مەزهەبی سونی بانگی ناوەندە ئەمنییەکان کرابوو.
