هەمەدان؛ مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا
- info1173814
- Apr 23
- 1 min read
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شارەکی قەوەخی شاری سەقز پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان و ئامادەبوون لەم دادگایە، بە ٢٢ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا دراوە.
بەوتەی سەرچاوەی ئەم هەواڵە, ئەم مامۆستا پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگا تا ٢٠ ڕۆژ دەرفەتی داواکاری پێداچوونەوە بەم حوکمەی هەیە.
مامۆستا سابیر خودامورادی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەڵگەی بانگکردنی لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتەوە پێ گەیشتبووە.
ئەم مامۆستا ئایینییە پێشتر چەندین جار ڕووبەڕووی بانگکران و سزادران بووە, ناوبراو لە خەرمانانی ١٤٠٣ لە ڕێگەی پێوەندیێکی تلفۆنی لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١٥ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا. هەروەها لە پووشپەڕی ١٤٠٢ مامۆستا سابیر خودامورادی بانگی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٢، ئەم مامۆستا ئایینییە لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە تۆمەتەکانی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "تێکدانی بیری گشتی" بە ٧ مانگ و نیو بەندکرانی هەڵپەسێردراو و لێدانی ٧٤ قامچیی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٣ ساڵ سزا درابوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە، بۆ سێیەمین جار بە هۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە وتاری نوێژی هەینیدا بانگی دادگای تایبەتی هەمەدان کرا.
