هاووڵاتیێکی کورد لە جیاتی کچەکەی زیاتر لە یەک مانگە که دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە
- info1173814
- Apr 21
- 1 min read
٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤؛ سەید جەماڵ تەها، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، بە هۆی دەسپێنەگەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بە کچەکەی بە ناوی گەوهەر تەها، لە ٣٧ ڕۆژ پێشەوە لەلایەن ئەم هێزانەوە دەسبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و لە بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگیراوە. گەوهەر تەها بە هۆی دۆسییەسازی لە درێژەی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان و گوشارە ئەمنییەکان ناچار بوو ئێران بەجێ بهێڵێ.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار, سەید جەماڵ تەها، لە ڕۆژی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندوتیژییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا و دوابەدوای دۆسییەسازی بۆ کچەکەی، لە جیاتی ئەو دەسبەسەر کراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە, سەید جەماڵ لە ماوەی ڕۆژانی سەرەتای دەسبەسەرکرانیدا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شنۆ لەژێر ئەشکەنجەی تونددا بووە و بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. دەسبەسەرکرانی ناوبراو بە بڕیاری سەعید ئێقباڵ جوو، دادستانی شاری شنۆ بووە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە گەوهەر تەها، کچی سەید جەماڵ بەهۆی گوشاری هێزە ئەمنییەکان پاش پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕيسمەکانی نەورۆز لە شنۆ، ڕووبەڕووی دۆسییەسازی بووەتەوەو ناچار بە چوونەدەرەوە لە ئێران بووە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتەکانی "سەرپێچیکردن لە هێزەکان و تێکدانی ئاسایشی گشتی" بانگی لقی یەکی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شنۆ کرابوو. ناوەندە ئەمنییەکان بە هۆی دەسپێنەگەیشتن بە ناوبراو، باوکیان لە جیاتی ئەو دەسبەسەر کردووە.
