مەهاباد؛ ناڕوونی چارەنووسی تۆفیق ئەمینی سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ڕۆژ دەسبەسەربوونی سەرەڕۆیانە
- info1173814
- May 25
- 1 min read

٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی تۆفیق (چیا) ئەمینی، هاووڵاتی کورد خەڵكی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیاریێک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ؛ ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٤، تۆفیق (چیا) ئەمینی، هاووڵاتی کورد خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەوتەی سەرچاوەی ئەم هەواڵە؛ سەرەتا هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و سەرەڕای لەماڵەوە نەبوونی ناوبراو لە کردەوەیێکی له یاسابەدەردا مۆبایلی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان شکاندووە و هەر لەو ڕۆژەدا ئەم هاووڵاتییەیان ددەسبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکان، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی تۆفیق (چیا) ئەمینی و چارەنووسی زانیاریێک لەبەر دەستدا نییە.