مەهاباد؛ عەلی دانشی بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا
- info1173814
- 4 days ago
- 1 min read
سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتیی کورد بە ناوی "عەلی دانشی" خەڵکی مەهاباد بۆ جارێکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی توندوتیژییەوە دەسبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
عەلی دانشی پێشتر لە ڕێکەوتی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣یشدا دەسبەسەر کرابوو. بەپێی زانیارییکان هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردبوو.
عەلی دانشی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.
ناوبراو ڕێکەوتی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
