مەهاباد؛ سێ هاووڵاتیی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کران
- info1173814
- Apr 12
- 1 min read
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، "عوسمان(شوانە) جەهانی فەر"، "یووسف قاڵ" و "ڕەحمان دانا" سێ هاووڵاتیی کورد خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ, هێزە ئەمنییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێرشیان بردووە بۆ ماڵی ئەم سێ کەسە و بە بێ بەڵگەی یاسایی وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان دەسبەسەریان کردووە و بە مەبەستی لێپرسینەوە گواسترایانەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
بەوتەی سەرچاوەیێکی ئاگادار, ئەم سێ هاووڵاتییە پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرابوون.
تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە زانیاریێکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
