مەریوان؛ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی محەممەد هووشمەند لەلایەن ئیتلاعاتی سپا و گواستنەوەی بۆ گرتنگەی شارامفەر
- info1173814
- May 21
- 1 min read

ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، محەممەد هووشمەند، هاووڵاتیی کورد خەڵکی گوندی "دەرەتفێ" سەر بە شاری مەریوان، بە شێوەی توندوتیژانە و دوابەدوای هێرش بۆ سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ گرتنگەی شارامفەری سنە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕۆژی هەینی بە سێ ماشینەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی محەممەد هووشمەند و بە توندوتیژییەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی محەممەد هووشمەند تا ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دستدا نییە و ناوبراو لە مافی پێوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.
محەممەد هووشمەند پێشتر دێهیاری گوندی "دەرەتفێ" سەر بە شاری مەریوان بووە. ناوبراو چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.