top of page

ماکۆ؛ حەسەن ئەحمەدی، هونەرمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

  • info1173814
  • Apr 28
  • 1 min read

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، حەسەن ئەحمەدی ناسراو بە "حەسەن ڕێناس" هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هونەرمەندە و دەسبەسەریان کردووە. هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی حەسەن ئەحمەدیدا ماڵەکەشیان پشکنیوە.


ئەم هونەرمەندە کوردە لە ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ماکۆ چالاکە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حەسەن ئەحمەدی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.



 
 
Kurdistan Human Rights Association - Geneva
 
 

Kurdistan Human Rights Association-Geneva (KMMK-G) promotes human rights and human dignity for all, in particular for minorities in Iran. We work with all Iranian national, ethnic, religious and marginalized communities in defense of their rights. 

 
 
  • Telegram
  • Youtube
  • Facebook
  • Instagram
  • Twitter
Useful Links

What we do

Who we are

Kurdistan

News

Contact

© 2024 - Kurdistan Human Rights Association - Geneva

bottom of page