شنۆ؛ دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- info1173814
- 6 days ago
- 1 min read
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یاسر شەریفیان"، "ڕەشید فەقێزادە" و "ئومید ئیبراهیمی" خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.
ئومید ئیبراهیمی پێشینەی دەسبەسەرکران و سزادرانی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
