شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- info1173814
- Apr 21
- 1 min read
سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی زاهیر مەحموودیان و محەممەد خزری خەڵکی گوندی "شاوانە" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کران و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە وتەی سەرچاوەیەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ, هێزە ئەمنییەکان هێرشیان بردووە بۆ ماڵی ئەم ئەم دوو هاووڵاتییەو وێڕای دەسبەسەرکردنیان, دەستیان بەسەر موبایلەکەشیان گرتووە و پاش دەسبەسەرکران گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریێک سەبارەت بە چارەنووسی ئەەمزاهیر محموودیان و محەممەد خزری, هەروەها شوێن و هۆکاری دەسبەسەرکرانیان و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەوان لەبەر دەستدا نییە.
