سەقز؛ نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
- info1173814
- May 13
- 1 min read
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
نەریمان ڕەندانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ لەلایەن هڵزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا.
ئەم هاووڵاتییە پێشتریش لە ڕێکەوتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ڕەمنییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی نا بۆ سێدارە دەسبەسەر کرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنەوە بۆ بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزرابوو.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، نەریمان ڕەندانی بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا.
