top of page

سەردەشت؛ دوو مامۆستای سوننە مەزهەب بە بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کران

  • info1173814
  • May 6
  • 1 min read

١٥ ی بانەمەڕی ١٤٠٤؛ مامۆستا دوکتور سەلام مەحموودیان پێشنوێژی هەینیی گوندی "بێورانی خوارێ" و مامۆستا حەسەن خزری، پێشنوێژی گوندی "بێورانی سەرێ" سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێ هەرکامیان بە دوو ساڵ بەندکرانی داسەپاو و پێبژاردنی ٢٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کران.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم دوو مامۆستا ئایینییە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێ بەڕێوە چوو و بڕیاری دادگای سەرەتاییان پێ ڕاگەیەندرا.


ئەم دوو مامۆستا سوننە مەزهەبە، لە درێژەی بزووتنەوەی ١٤٠١دا و بە هۆی پشتیوانی لە خەڵک، ناڕازییان، برینداران و بنەماڵەی گیانلەدەستداوان چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەکانی سەردەشت کران و پاش ئەوەی کە هەڕەشەیان لێ کرا و گوشاریان خرایە سەر، لەگەڵ دۆسییەسازیی ئەمنییەتی – دادوەری لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێ بەرەوڕوو بوونەوە.

ئەم دوو مامۆستایە چەندین جار لە پێوەندی لەگەڵ کوشتنی کۆڵبەران لە کوردستان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.



 
 
Kurdistan Human Rights Association - Geneva
 
 

Kurdistan Human Rights Association-Geneva (KMMK-G) promotes human rights and human dignity for all, in particular for minorities in Iran. We work with all Iranian national, ethnic, religious and marginalized communities in defense of their rights. 

 
 
  • Telegram
  • Youtube
  • Facebook
  • Instagram
  • Twitter
Useful Links

What we do

Who we are

Kurdistan

News

Contact

© 2024 - Kurdistan Human Rights Association - Geneva

bottom of page