سنە؛ دەسبەسەرکرانی ئارمین خودامورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- info1173814
- May 19
- 1 min read

ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئارمین خودامورادی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی خودامورادی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.
ئارمین خودامورادی لە چالاکانی کرێکاری سنەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئارمین خودامواردی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.