خەڵاتی بلە بەخشرا بە زارا محەممەدی و ۷کەسایتی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان
- info1173814
- Apr 27
- 1 min read
خەڵاتی بلە لەلایەن دەزگەی براییم ئەحمەدەو بۆ ڕێزگرتن لە یادی براییم ئەحمەد نووسەر و یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی باشووری کوردستان, ساڵانە دەبخشرێت بە چەندین کەسایەتی و تێکۆشەرانی کوردستان, یەکێک لەو تێکۆشەرانەی براوەی خەڵاتی ئەمساڵ زارا محەممەدی تێکۆشەری مافی زمانی, ئەندام ڕێکخراوەی نۆژین بەندکراوی سیاسیی پێشوو بوو.
خاتوو زارا لە کاتی بەخشرانی ئەم خەڵاتە, وێڕای ئاماژەکردن بە کانتێکستی خەباتی کوردستانی, هەوێنی بردنەوەی ئەم خەڵاتەی سەرجەم خەباتی کوردستان بەگشتی و تێکۆشانی کۆی ئەندامانی نۆژین بەتایبەت ناو برد و یادی لە خاتوو سروە کرد که ئێستا بۆ تێپەڕاندنی سزای ۵ساڵ بەندکرانی داسەپاو لە بەندیخانەیە.
خاتوو زارا ئەم خەڵاتەی پێشکەش بە سەرجەم تێکۆشەرانی ڕزگاریی کوردستان کرد.
