top of page

تاران؛ عەزیم یادگاری لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ١٠ ساڵ بەندکران دەسبەسەرو ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا

  • info1173814
  • May 21
  • 1 min read



ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤؛ عەزیم یادگاری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دێهلوڕان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ١٠ ساڵ بەندکران لە تاران دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا.


بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ژنێڤ؛ عەزیم یادگاری کە دوای دەسبەسەرکران لە تاران گواسترابووەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام پێشتر لەلایەن دادگای کەیفەری یەکی ئیلامەوە بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی، کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نێوخۆیی/دەرەکی و نیشاندانی هێز لەڕێگەی چەکەوە" بە ١٠ ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درابوو.


٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤؛ "عەزیم یادگاری" لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی دێلوڕان بە ناوەکانی "حوسێن باپیروەند"، "فەرشاد ئایینی" و"سەعدوڵڵا ئایینی" بە نیشانەی نارەزایەتیدەربڕین بە ناروونیی چراەنووسیان، پێرانەگەیشتن بە دۆسییەکانیان و دۆخی نامرۆڤانەی ڕاگرتنیان لە بەندیخانە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.


٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤؛ "عەزیم یادگاری" لەگەڵ حەوت هاوولاتیی دیکە بە ناوەکانی "حوسێن عاشووری"، "فەراد ئایینی"، "سەعدوڵڵا ئایینی"، "محەممەدحوسێن حاسڵی"، "وەحید چاوران"، "ناسر ڕەزایی" و "بەختیار محەممەدزادە" بانگی دادگای کەیفەری یەکی ئیلام کرا و بە "تێكدانی نەزم و ئاسایشی گشتی، کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نێوخۆیی/دەرەکی و نیشاندانی هێز لە ڕێگەی چەکەوە" تۆمەتبار کراوە.


عەزیم یادگاری پەیمانکاری بیناسازییە.

 
 
Kurdistan Human Rights Association - Geneva
 
 

Kurdistan Human Rights Association-Geneva (KMMK-G) promotes human rights and human dignity for all, in particular for minorities in Iran. We work with all Iranian national, ethnic, religious and marginalized communities in defense of their rights. 

 
 
  • Telegram
  • Youtube
  • Facebook
  • Instagram
  • Twitter
Useful Links

What we do

Who we are

Kurdistan

News

Contact

© 2024 - Kurdistan Human Rights Association - Geneva

bottom of page