بۆکان؛ مووسا یادیار و حەمزە یادیار بە دانانی بارمتە ئازاد کران
- info1173814
- 6 days ago
- 1 min read
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مووسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو برایە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوون.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر شوێنی کار و ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردن.
پاش دەسبەسەرکرانی ئەم دوو برایە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی باوکیان و دەستیان بە پشکنین کردبوو.
مووسا یادیار و حەمزە یادیار کوڕی ڕەحمان خەڵكی گوندی "گوێکتەپە" سەر بە شاری بۆکانن.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
