بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- info1173814
- May 6
- 1 min read
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "مووسا یادیار" و "حەمزە یادیار" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کار و ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون. هەروەها پاش دەسبەسەرکرانی ئەم دوو برایە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکیان و دەستیان بە پشکنین کردووە.
مووسا یادیار و حەمزە یادیار خەڵكی گوندی "گوێکتەپە" سەر بە شاری بۆکانن.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
