بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئێحسان حەمزەزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- info1173814
- Apr 23
- 1 min read
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مێرمنداڵیکی کورد بە ناوی "ئێحسان حەمزەزادە" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ورمێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵەیان دەسبەسەر کردووە.
ئێحسان حەمزەزادە خەڵکی گوندی "قاڵوێ" و دانیشتووی "میراوا"ی بۆکان و قوتابیی پۆلی دووهەمی دواناوەندیی قوتابخانەی مێعراجە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیاریێک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەکان دژی ئەم مێرمنداڵە دەست نەکەوتووە.
