بۆکان؛ براییم مەردانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
- info1173814
- May 6
- 1 min read
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، براییم مەردانی، هاووڵاتیی کورد خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، براییم مەردانی لە ڕێوڕەسمی شایی کچەکەیدا بە هۆی بەشداریی میوانەکانی لەم ڕێوڕەسمە بە "جلوبەرگی خاکی"یەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
