top of page

بڕیاری دەسبەسەرکرانی شێخ زاهێد شەهابی درێژ کرایەوە

  • info1173814
  • Apr 24
  • 1 min read

بڕیاری دەسبەسەرکرانی شێخ زاهێد شەهابی برای شێخ ئازاد شەهابی لەلایەن لێپرسی دادسەرای گشتیی و شۆڕشی سەقزەوە، بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.



سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیتلاعاتی سەقز هێرشیان کردووەتە سەر خانەقای "ڕێگای ئازادی" و بە توندوتیژییەوە شێخ زاهید شەهابییان دەسبەسەر کردووە. ئەم هێزانە هەروەها دەستیان بەسەر مۆبایل و هەندێ کەلوپەلی کەسیی شێخ زاهیددا گرتووە.


بەوتەی سەرچاوەیێکی ئاگادار, شێخ زاهێد شەهابی بە مەبەستی لێپرسینەوە گواسترایەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە. ناوبراو تا ئێستا لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.


جێگەی ئاماژەیە که, هێزەکانی ئێتڵاعاتی سەقز پاش دەسبەسەرکرانی شێخ زاهید, کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر خانەقای "ڕێگای ئازادی" و بێڕێزییان بە بنەماڵەی شێخ زاهید شەهابی کردووە.



ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ پێش لە دەسبەسەرکرانی شێخ زاهید و لە سەرەتای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کێوی جاقل، شێخ زاهید شەهابی لە پەیامێکدا ڕوو لە خەڵک باسی لە نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ شەهیدان کرد و جەختی لەسەر یەکگرتوویی و ئازادیی ڕادەربڕین کرد و لەگەڵ بەشداربووان دروشمی ژن، ژیان، ئازادیی وتەوە.


شایەنی باسە که, ئاگری ئەم ڕێوڕەسمە لەلایەن شێخ زاهید شەهابی، برای شەهید ئازاد شەهابییەوە هەڵکرا.


هەر لەم پێوەندییەدا, شەوی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان دوابەدوای نووسرانی وشەی "شەهید" و شێعری کوردی لەسەر بەردی مەزارگەی شێخ ئازاد شەهابی، هێرشیان کردە سەر خانەقای "ڕێگای ئازادی" لە سەقز و ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی شێخ ئازاد و دەروێشەکانی خانەقایان دایە بەر لێدان و توندوتیژی.


ڕۆژی ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ئازاد شەهابی لە کەسایەتییە ئایینییە دیارەکانی کوردستان لەگەڵ دوو کەس لە هاوڕێیانی بە ناوەکانی پەیمان محەممەدی و پەرویز ڕەحیم‌پەنا لە خانەقاکەی خۆیدا لە شاری سەقز، لەلایەن کەسانی چەکدارەوە کوژران.



 
 
Kurdistan Human Rights Association - Geneva
 
 

Kurdistan Human Rights Association-Geneva (KMMK-G) promotes human rights and human dignity for all, in particular for minorities in Iran. We work with all Iranian national, ethnic, religious and marginalized communities in defense of their rights. 

 
 
  • Telegram
  • Youtube
  • Facebook
  • Instagram
  • Twitter
Useful Links

What we do

Who we are

Kurdistan

News

Contact

© 2024 - Kurdistan Human Rights Association - Geneva

bottom of page