بانگکردن و لێپرسینەوە لە دوو چالاکی کرێکاری لە سنە
- info1173814
- May 1
- 1 min read
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، زانیار دەباغییان و پەیام فەتحی، لە چالاکانی کرێکاریی سنە بانگی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی ئەم شارە کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو چالاکە کرێکارییە لە پێوەندی لەگەڵ کۆبوونەوەکانی پێوەندیدار بە ڕۆژی جیهانیی کرێکار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر کراون.
ئەم دوو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی سێشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤، لە ڕێگەی پێوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە کراون.
ئەم دوو چالاکە کرێکارییە چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ و دەسبەسەر کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە.
