ئیبراییم عەلیپوور وێنەگری کورد خەڵاتی جیهانیی《وۆرلدپرێس فۆتۆ》ی بە بۆنەی وێنەگری لە کۆڵبەران بردەوە
- info1173814
- May 20
- 1 min read

ئیبراییم عەلیپوور خەڵکی بانە بوو بە براوەی خەڵاتی جیهانیی《وۆرلدپرێس فۆتۆ》لە بەشی پرۆجێکتگەلی درێژخاینی کێبڕکێ وێنەکانی هەواڵی جیهان لە ساڵی ٢۰٢۵. لە کۆتایی ئەم کێبڕکێیە, یەکێک لە بەنرخترین خەڵاتی وێنەگری جیهانیی دەبەخشرێت بە براوەی کێبڕکێیەکە.
ئەم وێنەگری هونەرمەندی کوردە بە پێشکەشکردنی پرۆجێکتێک لە ژێر ناوی《فیشەکەکان سنووریان نییە》توانیویە ببێت بە براوەی ئەم خەڵاتە. ئەم پرۆجێکتە بەڵگەنامەیێک لە ژیانی کۆڵبەرانی کوردستانە.
ئیبراییم عەلیپوور لە سەر لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا سەبارەت بەم پرۆجێکتە نووسی; ئەمە تەنیا کۆمەڵێک وێنە نییە, بەڵکوو بەشێکە ئەزموونی ژیانی خۆم وەکوو کوردێک لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندایە.
ئەم پرۆجێکتە بریتییە لە ۳۰وێنە کە دەسکەوتی چەند ساڵ بەدواداچوونی ئەم هونەرمەندە لە ناوچە سنوورییەکان و بەسەرهاتی کۆڵبەرانی کوردە کە ڕەنج و بەرخوەدان بووگە ژیانی ڕۆژانەیان.
ئیبراییم عەلیپوور لەنێوان ۳هەزار و ۷۰۰ وێنەگر لە ١۴١ وڵاتی جیهان بەشداربووی کێبڕکێیەکە بەربژێری ئەم خەڵاتە کرا.