ئارمان ڕایزەن، کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا
- info1173814
- May 11
- 1 min read
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئارمان ڕایزەن" خەڵکی گوندی "گۆگجە" سەر بە بەشی سەرشیوی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوەخت لە سنوری "بەردەڕەشە و دووپلوورە"ی مەریوان تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.
ئەم کۆڵبەرە لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٢، خێزاندار و دوو منداڵی هەیە.
