سێیەمین ساڵڕۆژێ شەهیدان مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدرەیان و مهدی “ئیسلامیان”

 

سێیەمین ساڵڕۆژێ شەهیدان مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی،  شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدرەیان و

 مهدی “ئیسلامیان”

logo_kmmk_600x600_transp.png١

سێ ساڵ بەر لە ئێستا لە١ی  مەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێنج تێکۆ شەری سیاسی و مەدەنی کوردستان، مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی. شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدرەیان و مهدی “ئیسلامیان”ی  لە سێدارە دا و، دایکانی کوردستانی رەشپۆش و دڵی گەلی کوردی بریندار کرد. ئازاری برینی مەرگی ئەو پێنچ تێکۆشەرە ئەگەرچی بۆ بنەماڵەکانیان و گەلی کوردیش زۆر قووڵ و بە سۆ بوو، بەڵام شەپۆلێک ناڕەزایەتی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی دژی رێژیمی ئیسلامی بەڕێ خست. ئەگەرچی ئەم ناڕەزایەتییانە نەیتوانی پێش بە شەپۆلی ئێعدامەکان بگرێ و بە دەیان و سەدان تێکۆشەری کورد و نەتەوەکانی دیکەش بە دوای ئەواندا بوونە قوربانی سیاسەتە دژە مرۆڤایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، بەڵام توانی روخساری راستەقینەی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوانەی هێشتا باوەڕیان بە چاکسازی ئەو رێژیمە هەبووە دەر بخات.

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی نە یەکەمین و نە دوایین شەهیدەکانی کوردستانن. رێژیمی کۆماری ئیسلامی دەیەوێ بە گرتن و راونان و ترساندن و تۆقاندن دەنگی مافخوازانەی کورد و گەلانی دیکەی ئێران کپ بکاتەوە. ئێمە لامان وایە، کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی  کۆمەڵگای ئێران بە بوختان هەڵبەستن و، راونان و گرتن و بەندکردن و ئێعدامی تێکۆشەرانی گەلانی ئێران چارەسەر نابێ و، کۆماری ئیسلامی هەرچی زیاتر لەم ئامرازانە بۆ سەرکوت و بێدەنگ کردنی داخوازە رەواکانی گەلان کەڵک وەربگرێ، هەر بەو ئەندازەیەش رق و تووڕەیی کۆمەڵانی خەڵک دژی خۆی هان دەدا و، دوژمنایەتی نێوان خۆی و گەلان قووڵتر و پێکەوە ژیان دژوارتر دەکات. تەنیا چارەسەری کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بە دان پێدانان و دابین کردنی مافەکانی گەلان و تاکی کۆمەڵگا چارەسەر دەکرێ و کۆتاییان پێ دێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-_-ژنێڤ لە سێیەمین ساڵڕۆژی گیانبەخت کردووان، مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدەریان و مهدی ئیسلامیان، سەرەڕای هاودەدری لەگەڵ بنەماڵەکانیان و یادکردنەوەی ئەو شەهیدانە، بۆ بەرگری لە مافی مرۆڤ و بەرگری لە بەندییە سیاسییەکان و ئازادییە بنەڕەتییەکانی تاک، لە بواری نێونەتەوەییدا هەوڵەکانی خۆی چڕتر دەکاتەوە، هەموو ئیمکاناتی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ فشارهێنان بۆ کۆماری ئیسلامی و راوەستاندی ئێعدامەکان لە ئێران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران -ژنێڤ

ژنێڤ١.٥.٢٠١٤ زایینی

© Association pour les Droits Humains au Kurdistan d'Iran-Genève (KMMK-G) - Admin -