نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ٣٥ هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای مافه‌كانی مرۆڤ، ژنێڤ، له‌ سه‌ر پرسی زیندانیانی سیاسی و كۆڵبه‌رانی كورد

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ٣٥ هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای مافه‌كانی مرۆڤ، ژنێڤ، له‌ سه‌ر پرسی زیندانیانی سیاسی و كۆڵبه‌رانی كورد

وتاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ له ٣٥ هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای مافه‌كانی مرۆڤ، ژنێڤ، له‌ سه‌ر پرسی زیندانیانی سیاسی و كۆڵبه‌رانی كورد
به‌رێز سه‌رۆك،
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ سرنجی شوورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه كان‌ ڕاده‌كێشێ بۆ‌‌ سه‌ر پرسی زیندانیانی سیاسی و كوشتنی ناڕه‌وای كۆڵبه‌رانی كورد له‌‌ سایه‌ی ده‌سڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران‌.

ئێمه ئه‌وپه‌ڕی ‌ نیگرانی قووڵی خۆمان دژی زیادبوونی كاره‌ساتهێنه‌ری گرتنی نا ڕه‌و‌ای هاوڵاتیانی كورد و كوشتنی كوێرانه‌ی كۆڵبه‌رانی كورد له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نین. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران، زیندانیانی سیاسی كورد نیوه‌ی كۆی زیندانیانی ئێران پێكدێنن و له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٧ تاكوو ئێستا، زیاتر له‌ 269 هاوڵاتی كورد به‌ندكراون و به‌ شێكی زۆر له‌م كه‌سانه‌ به‌ تاوانی هه‌ڵواسراوی پرۆپاگه‌نده‌ دژی ده‌وڵه‌ت و محاربه‌ واته ‌دژا یه‌تی كردنی خودا به‌ زیندانی درێژخایه‌ن و ئیعدام سزا دراون.

حوكم و زیندانی كردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی به‌ڕێزان محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری و عوسمان موسته‌فاپووڕ بۆ زیاتر له‌ 25 ‌ ساڵ به‌ تاوانی ئه‌ندامه‌تی له‌ پارتێكی سیاسی كورد، نیشانه‌ی بێڕێزی ته‌واوی كۆماری ئیسلامیه‌ بۆ په‌یماننامه‌ و جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ئازادی به‌یانی و ڕێكخستن.
ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له‌ هه‌ر دوو ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنكانی سه‌رۆك كۆماری، به‌ڵێنی گۆڕینی ڕه‌وانگه‌ی ئه‌منیه‌تی له‌ سه‌ر كوردستان دابوو به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌، ڕێژه‌ی له‌ سێداره‌دان، كوشتنی كوێرانه‌ی كۆڵبه‌ران و سته‌م به‌ شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتهێنه‌ر ڕوو له‌ هڵكشانه‌ و زیادی كردووه‌.
له‌ ساڵی 2016٦ و 5 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2017، زیاتر له‌ 212 كۆڵبه‌ری كورد بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستڕێژی و هێرش و گوله‌ی هێزه‌كانی سنووری كۆماری ئیسلامی به‌ هۆی كورد بوونیانه‌وه‌. به‌ پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان، كه‌مایه‌تیه‌كان مافی پاراستنیان هه‌یه‌ و ده‌بێ بپارێزرێن له‌ توند و تیژی و كۆمه‌ڵ كوژی و هه‌ر چه‌شنه‌ سته‌م.

له‌ كۆتاییدا، ئێمه‌ خوازیارین له‌ شوورای مفه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌ به‌ هۆی له‌ به‌رچاوگرنه‌گرتنی په‌یمانه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان و پێشێلكرندی سیستتیماتیكی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و هاوكاری نه‌كردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ماوه‌ی 37 ساڵی ڕابردوودا، كۆمیسیۆنێكی لێكۆڵینه‌ بۆ ئێران پێكبهێنن.
ته‌یموور ئه‌لیاسی
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ
ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ١٥ ژووئه‌نی ٢٠١٧

© Association pour les Droits Humains au Kurdistan d'Iran-Genève (KMMK-G) - Admin -